بابەتە سەرەکیەکە: جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق
رایگەیاند، وەزارەتی دارایی فیدراڵ تەنیا 400 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 12 بۆ
هەرێمی کوردستان ناردووە.
لێدوانی فەرمی: ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی
عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پێم وایە میکانیزمێک لە نێوان حکومەتی
فیدراڵ و هەرێم بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی 12 دەبێت، ئەگەر ساڵی داراییش کۆتایی
هاتبێت، پێویستە مووچە خەرجبکرێت.
ئەمەشی وت: وەزارەتی دارایی فیدراڵ، تەنیا 400 ملیار دیناری بۆ مووچە
مانگی 12، بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە، ئەمەش کورتهێنانی بە بڕی زیاتر لە 500
ملیار دیناری دروستکردووە.
زیاتر: بڕیاری دادگای فیدراڵی ئاشکرایە، پێویستە مووچە زامن بکرێت و
باسی ئەوەی نەکردووە زامنی مووچە لە چوارچێوەی بڕگەی قەرەبووکردنەوەی فەرمانبەراندا
بێت.
چی تر: لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق لەبارەی شایستە داراییەکان و
داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان قسەمان کردوە و مووچەی مانگی 12 خەرج دەکرێت بەڵام
رەنگە دوابکەوێت.