لیژنەی دارایی عێراق: لیژنەمان پێکهێناوە بۆ بەدواداچوونی مافەکانی هەرێم

درێژتر لە هەواڵ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، وەزیری دارایی تەیف سامی دڵنیایی داوە کە مووچەی فەرمانبەران لە ساڵی 2025 دەستەبەر کراوە.

لێدوانی فەرمی: عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لەکاتی کۆبونەوەی لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دوپاتیکردەوە کە مووچەی ساڵی 2025 دەستەبەرکراوە.

ئەمەشی وت: لیژنەیەکمان پێکهێناوە بۆ بەدواداچوونی مافەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵانی 2024 – 2025، لیژنەکە لە دانیشتنی رۆژی دووشەممەی داهاتوو راپۆرتی خۆی سەبارەت بە هەموارکردنی بڕگەی 12 / دووەم / بڕگەی ج لە یاسای بودجەی گشتی پێشکەش دەکات.

بیرخستنەوە: ئەمڕۆ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، میوانداری وەزیری دارایی تایف سامی کرد بۆ تاوتوێکردنی خشتەی بودجەی ساڵی 2025 و دەستەبەرکردنی مووچەی فەرمانبەران.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا