بابەتە سەرەکییەکە:
بزوتنەوەی حەماس و ئیسرائیل نزیکن لەوەی لە کەرتی غەززە ئاگربەست رابگەیەنن.
زانیاریی زیاتر: کەناڵی
12ی ئیسرائیل بڵاویکردەوە: ئەمشەو بزوتنەوەی حەماس وەڵامی خۆی سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی
بارمتەکان و رێککەوتنی ئاگربەست بە وڵاتانی نێوەندگیر رادەگەیەنێت.
لەلایەکی ترەوە: وڵاتە
نێوەندگیرەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل راوێژیان لەگەڵ بزوتنەوەکە کردوە بۆ ئەوەی
سبەی دەوحە بەیاننامەیەک لەبارەی ئاگربەستەکەوە بڵاوبکاتەوە.
چی تر: کۆشکی سپی ئاشکرایکردوە،
جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ
ئەمیری قەتەڕ، باسی پێشکەوتنی دانوستانەکانی بۆ ئاگربەستی غەززە و ئازادکردنی
بارمتەکان کردوە.