بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی نوێی لوبنان رایگەیاند، پێشێلکارییە بەردەوامەکانی ئیسرائیل
پێشێلکردنی سەروەری لوبنان و رێککەوتنی ئاگربەستە.
راگەیەندراوی فەرمی: کۆشکی سەرۆکایەتی
لوبنان بڵاویکردەوە: جۆزێف عەون سەرۆکی لوبنان لە کۆبونەوەکەیدا لەگەڵ ئەنتۆنی
گۆتێرێسی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان پێی راگەیاندوە: پێشێلکارییە بەردەوامەکانی ئیسرائیل
پێشێلکردنی سەروەری لوبنان و رێککەوتنی ئاگربەستە.
زیاتر: سەرۆکی لوبنان وتیشی، دەبێت هێزەکانی ئیسرائیل بەر لە
26 ـی ئەم مانگە لەو ناوچانەی کە لە باشوری لوبنان داگیریکردون بکشێنەوە.
هاوکات: گۆتێرێس، سکرتێری گشتی
نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاند، هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین بۆ دڵنیابون لە
کشانەوەی سەلامەتی هێزەکانی ئیسرائیل لە باشوری وڵاتەکە لەو بەروارەی کە بەپێی رێککەوتنی
ئاگربەست دیاریکراوە.