بابەتە سەرەکیەکە: بەرێوەبەرایەتی کەشناسى و بومەلەرزەزانی پێشبینیەکانی کەشوهەوای
ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە.
راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسى و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ یەکشەممە،
ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەئێوارەو شەودا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و پلەکانی
گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
زیاتر: سبەی دووشەممە، لەئەنجامى هاتنى
کاریگەرى شەپۆلێکى باران بارین و بەفر بارین لەگەڵ بارستە هەوایەکى ساردى جەمسەری، ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێر کەشێکى نا
سەقامگیر، سەرەتا لەکاتەکانى بەرە بەیانى زوو ئاسمانى هەرێم هەور و سارد دەبێت و
لەناوچە سنورییەکان لەکاتى دابارین بەفریش دەبارێت لەگەڵ زیادبوونى کاریگەرى ئەم شەپۆلە
باران بارین لە سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە.
چی تر: لەسەنتەرى پارێزگاى دهۆک ئەگەرى
بەفر بارین هەیە و کاریگەرى ئەم شەپۆلە تا شەوى دووشەممە بەردەوام دەبێت، پلەکانی
گەرماش 5 تا 8 پلە نزمدەبنەوە.