بابەتە سەرەکیەکە: لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەک و لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی
سلێمانییەوە بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دوو کەس دەستگیركران.
راگەیەندراوی
فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەوەی هاوڵاتییەک
سكاڵای تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلەكەی دزراوە، هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان
لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.
ئەمەش هەیە: دوای
وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی
و بەهاوكاری نەهێشتنی تاوانی رانیە و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی تۆمەتباران
بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا كە تۆمەتباران
بردبوویان.
چی تر: لە
ئێستادا هەریەک لە تۆمەتباران ب،ح، م لەدایكبووی 2002، س، أ، و لەدایكبووی 2000 بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 446
لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون.