لە روداوێکی هاتووچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

کوردستان 5 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بەهۆی روداوێکی هاتووچۆوە لەسەر رێگای کەلار - کفری دوو کەس گیانیان لە دەستداو کەسێکی دیکەش برینداربوو.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ یەکشەممە، دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری هۆندا سۆناتا و مارسیدس بە ئاراستەی قەزای کفری رۆیشتوون، لە بەرامبەر گوندی وەلی هەیەر پێکیانداداوە.

زیاتر: بەهۆی رووداوەکەوە شۆفێر و سەرنشینی ئۆتۆمبێلە مارسیدسەکە گیانیان لە دەستداوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەی دیکەش برینداربووە .

چی تر: لەلایەن تیمی هاتووچۆی بەڕێوەبەرایەتیەکەمانەوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا