حەماس سێ بارمتەی رادەستی ئیسرائیل کردەوە

جیهان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: بزوتنەوەی حەماس سێ بارمتەی ئیسرائیلی رادەستی رێکخراوی خاچی سور کرد و رێکخراوەکەش رادەستی ئیسرائیلی کردنەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە: سێ بارمتەی ژن لەلایەن رێکخراوی خاچی سورەوەی رادەستی یەکە تایبەتەکانی سوپاکەمان کرانەوە و پاش کەمێکی تر دەبرێنەوە ناو خاکی خۆیان.

زیاتر بزانە: پاش گەیشتنیان بە خاکی خۆیان بڕیارە پشکنینە پزیشکییەکان بۆ هەرسێ بارمتەکە ئەنجامبدرێت.

بیرخستنەوە: ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاگربەست لەنێوان حەماس و ئیسرائیل چوە بواری جێبەجێکردنەوە و بڕیارە ماوەی ئاگربەستەکە شەش هەفتە بخایەنێت و لەو چوارچێوەیەشدا ئاڵگۆڕکردنی ژمارەیەک بارمتە ئەنجام بدرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا