ئەمڕۆ کۆربەندی ئابوری داڤۆس دەستپێدەکات

جیهان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئەمڕۆ كۆڕبەندی ئابوری داڤۆس 2025 لە  سویسرا دەستپێدەكات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە سەدان سەرۆک و سەرکردە و کەسایەتی لە جیهانەوە بەشداری کۆڕبەندەکەبن لە عێراقیش بڕیارە لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەژداری تێدا بکەن.

زیاتر: كۆڕبەندەكە 5 رۆژ بەردەوام دەبێت و بەپێی کارنامەکە چەندین تەوەری  سەرەكی لەخۆدەگرێت لەوانە ململانێكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەستپێشخەری ئاگربەست لە غەززە، پێکهێنانی حكومەتی نوێی سوریا،  گۆڕانكارییە ژینگەییەکان و كەشوهەوا، رووداوی ئاگرەكەی ویلایەتی كالیفۆرنیا لەویلایەتە یەکگرتوەکان ئەمریكا.

ئەمەش هەیە: لەماوەی ئەو 5 رۆژەدا نزیکەی 3 هەزار کەس بەتایبەت بزنسمان و سەرمایەدار و وەبەرهێن لە 130 وڵاتی جیهان بەشداریی لە کۆڕبەندەکەدا دەکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا