ئێران: ئامادەین بۆ گەڕانەوەی ترەمپ

درێژتر لە هەواڵ 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزیری ئابوری ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەم بە تەواوی ئامادەیە بۆ گەڕانەوەی ترەمپ و ئامادەکاری پێویستمان کردووە.

لێدوانی فەرمی: عەبدولناسر هێممەتی وەزیری ئابووری ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند:هەرکەسێک پێی وایە ئێران بۆ ماوەی سەرۆکایەتی ترامپ ئامادە نییە، هەڵەیە، هیوادارین ئیدارەی نوێی ئەمریکا ژیرانە بیربکاتەوە.

ئەمەشی وت: ئەمریکییەکان دانیان بەوەدا ناوە کە داهاتی نەوتی ئێران لە ساڵی 2020ـدا گەیشتووەتە هەشت ملیار دۆلار؛ هەرچەندە Covid-19 کاریگەری هەبووە، بەڵام ئێمە توانیمان ئەو بابەتە بەڕێوەببەین و تێیپەڕێنین.

زیاتر: بێگومان دان بەوەدا دەنێم کە ئەم بابەتانە فشاریان خستۆتە سەر خەڵک، بەڵام ئەمانە یارین کە پەیوەندییان بە کەرامەتەوە هەیە، ئێمەش ئامادەکاری پێویستمان کردووە.

چی تر: ئێمە جارێک شاهیدی زۆرترین فشاری ترەمپ بووین، ئێمە ئامادەین، هەروەک چۆن ساڵانی 97، 98 و 99ـمان تێپەڕاند، ئەم ماوەیەش بە هەمان شێوە تێدەپەڕێنین.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا