بابەتە سەرەکیەکە: وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم رایگەیاند،
ئەو فەرمانبەرانەی تەمەنی یاسایی خانەنشینیان تەواو بوە، بۆ بەردەوام بون پێویستە
فۆرم پڕبکەنەوە.
راگەیەندراوی فەرمی:
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەو
فەرمانبەرانەی تەمەنی یاساییان تەواو كردوە و بەڵام خاوەنی شەهیدی پلە یەک و پلە دون
پێویستە لە رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 22ـی 1ـی 2025 تا کاتژمێر 2ـی رۆژی پێنج شەممە 23ـی
1ـی 2025 ئەم فۆڕمەی خوارەوە پڕ بکەنەوە.
کلیک لێرە بکە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە؛
دەقی
راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی هەرێم؛
ئاگادارییەک
لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە.
لەسەر
بنەمای جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠١٤ ، و
ئاماژە بە فەرمانی بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ژمارە (١٩١)
لە ڕێكەوتی ( ٢٠٢٥/١/١٥ ) بڕگەی سێیەم لە خاڵی (٢) هاتووە ئەو فەرمانبەرانەی
تەمەنی یاساییان تەواو كردووە و بەڵام خاوەنی شەهیدی پلە یەك و پلە دوون.
پێویستە لەڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی ( ٢٠٢٥/١/٢٢ )
تا کاتژمێر ( ٢ )ی ڕۆژی پێنج شەممە ( ٢٠٢٥/١/٢٣ ) ئەم فۆڕمەی خوارەوە پڕ بکەنەوە
تا داتاکانیان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بکرێت، بۆ ئەنجامدانی کاری
پێویست و بەردەوام بونیان لەخزمەت.