بابەتە سەرەکیەکە: بریکاری پێشوتری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند،
هیچ ساڵێک کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کۆتای نایەن.
لێدوانی فەرمی: فازڵ نەبی بریکاری پێشوتری وەزارەتی دارایی عێراق
ئاماژەی بەوەکرد، وەزیری دارایی عێراق ئەوەی دەیکات جێبەجێکردنی یاسایە و بە گوێی
کەس ناکات هیچ کێشەیەکی شەخسی لەگەڵ هەرێم نییە.
ئەوەشی وت: بەشێک لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی عێراق لە هەرێمی
کوردستان شیکردنەوەی جیاوازی بۆ دەکرێت لە عێراقیش بە شێوەیەکی دیکە سەیر دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: شاندی هەرێم کە دەچنە بەغدا هیچ بەدواداچونێک بۆ
کێشەکان ناکەن و چەند قسەیەک دەکەن و هەر زوو دەگەڕێنەوە ئەمەش هۆکارێکە کە
کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بە چارەسەرنەکراوی بمێنێتەوە.