بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە ئەگەر
رێککنەکەوتن لەگەڵ ئۆکراینا سزای نوێ بەسەر روسیا دەسەپێنێت.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە
کۆنگرەیەکەی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەگەر روسیا دانوستان و رێککەوتن لەگەڵ
ئۆکراینا رەتبکاتەوە، سزای نوێی بەسەردا دەسەپێنین، پاڵپشتی ئەمریکا بۆ ئۆکراینا
دوپاتدەکەینەوە.
زیاتر: هەروەها لەبارەی چین وتی، ئیدارەکەم
تاوتوێی سەپاندنی باج بەڕێژەی لە %10 لەسەر ئەو کاڵایانە دەکات کە لە چینەوە
هاوردە دەکرێن لە 1ـی شوباتی ئەمساڵەوە، چونکە فێنتانیلی ماددەی هۆشبەر لە چینەوە رەوانەی
مەکسیک و کەنەدا دەکرێت.
هاوکات: سەبارەت
بە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ئەوەی خستەڕوو، ئەوان زۆر بە خراپی مامەڵە لەگەڵ ئێمەدا
دەکەن بۆیە باجیان لەسەر زیاد دەکرێت و دادپەروەرانە نابێت ئەگەر ئەوە نەکەین.
چی تر: سەبارەت بە کڕینەوەی تیکتۆک لەلایەن ئیلۆن مەسک
رایگەیاند، رەزامەندی منی هەیە بۆ کڕینەوەی ئەگەر ئەو بیەوێت و خواستی لەسەربێت.