بابەتە سەرەکیەکە: مهسرور بارزانی، سهرۆكی
حكومهتی ههرێمی كوردستان و ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا كۆبونهوه.
راگەیەندراوی فەرمی: حکومەتی هەرێمی
کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ
ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا لە داڤۆس کۆبونەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە: لە کۆبونەوەکەدا دۆخی
گشتیی سوریا و دواین گۆڕانکارییەکان لە ناوچەکەدا تاوتوێکران هاوکات، باس لە
پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵاتکرا.
لایخۆیەوە: وەزیری دەرەوەی سوریا
ئاماژەی بەوەکرد، ''کوردەکان خوشک و برای ئێمەن و پێکهاتەیەکی گرنگ و رەسەنی سوریان،
دڵنیایی دەدەین کە مافەکانیان پارێزراو دەبێت."
ئەمەش هەیە: وەزیری دەرەوەی سوریا، بانگێشتی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و داوایکرد سەردانی دیمەشق بکات.
هاوکات: مەسرور بارزانی باسی
لەوەکردوە، "پاراستنی ئاشتیی و ئارامیی سوریا بەلای ئێمەوە زۆر گرنگە و لەمبارەیەوە
ئامادەین بۆ پێشکەشکردنی هەموو پشتگیریی و هاوکارییەکی پێویست بۆ خوشک و برایانمان
لە سوریا".