شەیبانی: هیچ پاساوێک بۆ بوونی هەسەدە نەماوە

درێژتر لە هەواڵ 13 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزیری دەرەوەی سوریا رایگەیاند، دیمەشق ئامادەیە دەست بەسەر ئەو زیندانانەدا بگرێت کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی هەسەدە دان.

لێدوانی فەرمی: ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمزی بەریتانی رایگەیاند: بوژانەوەی وڵاتەکە ئەولەویەتی دەستبەجێیە، لەوانە دەستەبەرکردنی نان و ئاو و کارەبا و سووتەمەنی پێویست بۆ گەلێک کە بەهۆی دەسەڵاتی ئەسەد و شەڕ و سزاکانەوە پاڵیان پێوەنراوە بۆ لێواری هەژاری.

ئەمەشی وت: ئێمە هەوڵ نادەین شۆڕش هەناردەی وڵاتانی دیکە بکەن یان دەستوەردان لە کاروباری وڵاتانی دیکەدا بکەین، ئەولەویەتی حکومەتی نوێ ئەوە نەبووە کە مەترسی بۆ سەر ئەوانی دیکە دروست بکات، بەڵکو دروستکردنی هاوپەیمانی ناوچەیی بووە کە رێگا بۆ خۆشگوزەرانی سوریا خۆش بکات.

زیاتر: گفتوگۆکان لەگەڵ هەسەدە بەردەوامن، دیمەشقیش ئامادەیە دەست بەسەر ئەو زیندانانەدا بگرێت کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکراتی کوردستان - هەسەدە دایە و هەزاران چەکداری داعشی دەستگیرکراوی تێدایە.

چی تر: هیچ پاساوێک بۆ بونی هێزەکانی هەسەدە نەماوە و دەسەڵاتداران بەڵێنیان داوە مافەکانی کورد لە دەستوری نوێدا زامن بکەن و نوێنەرایەتی خۆیان لە حکومەتدا مسۆگەر بکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا