بابەتە سەرەکییەکە: مۆسکۆ
پێیوایە هەڵوێستی ئەمەریکا سەبارەت بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ روسیا ناگۆڕێت.
کێ وتی: دیمتری پێسکۆڤ
وتەبێژی کۆشکی کرێملین رایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی ئەمەریکا
پێشتر لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتییەکەیدا بەردەوام پەنای بۆ سەپاندنی سزای ئابوری
دەبرد بەسەر وڵاتاندا.
چی تر: ئێمە دەزانین هیچ
گۆڕانکارییەکی نوێ نابینین لە ئەمەریکاوە، ترەمپ کەسێکە کە حەزی لە شێوازی
سەپاندنی سزایە و واشنتۆن بە هاوکاریکردنی ئۆکرانیا پارە پەیدا دەکات.