بابەتە سەرەکییەکە: قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی
هەرێم پێشوازیکرد لە تۆبیاس لیندنەر وەزیری دەوڵەت و رێکخەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی
ئەڵمانیا بۆ کاروباری سوریا.
راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی جێگری
سەرۆکوەزیران بڵاویکردەوە: لە کۆبونەوەکەدا قوبد تاڵەبانی سوپاسی هاوکارییەکانی
حکومەتی ئەڵمانیای کرد بۆ هەرێمی کوردستان و هیوای خواست لە داهاتودا
هاوکارییەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ حکومەتی هەرێم زیاتر پەرەبسێنێت.
چی تر: لە تەوەری سەرەککی کۆبونەوەکە لەبارەی هەوڵەکانی
کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم گفتوگۆکرا و قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: کۆبونەوەکانی
نێوان لایەنە سیاسییەکان بە تایبەتی یەکێتی و پارتی بەردەوامە و هیوادارم
گفتوگۆکان بە زویی بە ئەنجام بگەن.
هاوکات: جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەدا: یەکێتی
هەوڵدەدات حکومەتی داهاتو لەسەر بنەمای هاوبەشی راستەقینە پێکبهێنرێت، چونکە بەبێ
هاوبەشی راستەقینە حکومەتێکی کارا و یەکگرتو و بەهێز دروستنابێت کە بتوانێت کێشەکان
چارەسەر بکات.
دواتر: باسی ریفۆرم لە هێزی پێشمەرگەدا کرا و
لەمبارەیەشەوە قوباد تاڵەبانی وتی: هەمو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی پڕۆسەکە بەوشێوەیە
جێبەجێ بکرێت کە بە هاوکاری هاوپەیمانان پلانی بۆ دانراوە، بۆ ئەوەی پڕۆسەکەش بە خێرایی
بەڕێوەبچێت پێویستە حکومەتی داهاتو حکومەتێکی بەهێز بێت.
ئەمەش هەیە: لە تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە باسی دۆخی سوریا
و ئاسایشی ناوچەکە کرا و باس لەوەشکرا، کە سوریا بە دۆخێکی هەستیاردا تێپەڕدەبێت و
هیوایان خواست لایەنەکانی ئەو وڵاتە لە رێگەی گفتوگۆوە ناکۆکییەکان چارەسەر بکەن.
زیاتر بزانە: هەر لەم چوارچێوەیەدا جەختکرایەوە کە
پێویستە هەمو پێکهاتەکانی سوریا بە تایبەتیش کورد، وەک پێکهاتەیەکی گرنگ بەشداری
پێبکرێت لە داڕشتنەوەی سیستمی سیاسی نوێی سوریا.