بابەتە
سەرەکیەکە: پارتی یەکسانی و دیموکراتی گەلان – دەم پارتی، سەبارەت بە کۆتا چاوپێکەوتنیان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان
راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
راگەیەندراوی
فەرمی: شاندی دەم پارتی رایگەیاند: وەک شاندی ئیمرالی دەم پارتی، لە 22ـی
کانونی دوەمی 2025 لە دورگەی ئیمرالی چاوپێکەوتنمان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا
ئۆجەلان ئەنجامدا.
ئەمەش
هەیە: لە کۆبونەوەکەدا، بەڕێز ئۆجەلان سەرەخۆشیی لە خانەوادەی ئەو کەسانە کرد کە
لە ئاگرە بە ئازارەکەی بۆڵو گیانیان لەدەستدا و هیوای زوو چاکبونەوەی بۆ
برینداران خواست، شاندەکەمان زانیاریی پێویستی دەربارەی چاوپێکەوتنەکانمان بە
بەڕێز ئۆجەلان دا.
زیاتر: بەڕێز ئۆجەلان لەبارەی قۆناغی نوێی ئاشتی کار دەکات و دوای تەواوبونی
ئامادەکاریی پەیوەندیدار بەم بابەتەوە، بەیاننامەی پێویست بۆ رای گشتیی بڵاودەکرێتەوە.
هاوکات:
وەک دەم پارتی کار دەکەین و پەیوەندییەکانمان لەگەڵ لایەنەکان بەردەوام دەبێت، لەگەڵ
بونی هەر پێشهاتێکی نوێ، رای گشتی ئاگادار دەکەینەوە.
چی تر:
قۆناغی ئێستا دەبێتە مایەی ئەوەی هەمو لایەک بە پێکەوەیی و ئازادانە بژین، بۆیە
چاوەڕێین تەواوی چین و توێژەکانی کۆمەڵگای تورکیا پاڵپشتی خۆیان نیشان بدەن.