وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە بەغدا

عێراق 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا.

 کێ وتی: میدیاکانی عێراق بڵاویانکردوە، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ یەکشەممە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.

ئەمەش هەیە: بڕیارە وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆببێتەوە پرسی پەیوەندیەکانی نێوان ئەنقەرە و بەغدا تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانیان بێت.

زیاتر: بە پێی زانیارییەکان هاکان فیدان لەگەڵ هەر یەک لە لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆمار، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران، مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کۆ دەبێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا