زنجیرەیەک بومەلەرزە سنوری سلێمانی و گەرمیانی گرتەوە

درێژتر لە هەواڵ 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە زنجیرەیەک بومەلەرزە سنوری سلێمانی و گەرمیانی گرتەوە.
کێ وتی: سەنتەری بومەلەرزەزانی ئەوروپی رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ پێنج بومەلەرزە سنوری سلێمانی و گەرمیانی هەژاند.

ئەوەخراوەتەروو: بوومه‌له‌رزه‌ی یه‌كه‌م، كاژێر 03:14 خوله‌ك رویداوە به ‌گوڕی 3.4 پله‌ی رێخته‌ر بووە له‌ رۆژهەڵاتی گه‌رمیان.

هاوکات: بومەلەرزەی دووەم کاتژمێر 04:02  بە گوڕی 4.8 پلە بەپێوەرى رێختەر رویداوە، کە چەقەکەى نێوان شارى کەلار و قەسری شیرین لە رۆژهەڵاتى کوردستان بووە.

ئەمەش هەیە: لە کاتژمێر 04:11 و 4:13، دوو پاشەلەرزەى دیکە بە گوڕى 3.0 و  2.8 پلە بەپێوەرى رێختەر روویانداوە.

زیاتر: لە 05:7 خوله‌كی بەیانی بومەلەرزەی پێنجەم روویداوە به ‌گوڕی 3.1 پله‌ی رێخته‌ر چه‌قه‌كه‌ی نێوان گوندی سه‌ید كه‌وه‌ن و گوندی قۆره‌توو بووه‌.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا