بابەتە سەرەکیەکە: وەزارەتی پلاندانانی عێراق کەمبونەوەی رێژەی بێکاری و
هەژاری لە عێراق رادەگەیەنێت.
کێ وتی: عەبدولزەهرە
هنداوى، وتەبێژى وەزارەتى پلاندانى عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، ساڵانە لە
زانکۆ و پەیمانگاکان زیاتر لە 350 هەزار خوێندکار خوێندن تەواو دەکەن بەڵام حکومەت
ناتوانێت هەموو ئەو کەسانە دابمەزرێنێت بەتایبەت لە کەرتە حکومییەکاندا.
ئەوەشی وت: پلانەکانی
حکومەت بە ئاراستەی کەرتی تایبەت زیاتر سەرکەوتوبووە بۆ کەمبونەوەی بێکاری لەگەڵ ئەوەش زیاتر
لەسەر پلانەکانیان بەردەوام دەبن بۆ زیاتر دابەزاندنی رێژەی بێکاری.
ئەوەشی
خستەروو: توانیویانە رێژەى بێکارى لە %16.5 بۆ لە %14 دابەزێنن هاوکات، رێژەى هەژاریش لە %23 بۆ لەسەدا 17 دابەزیوە.