سەرمابردن چییە؟

تەندروستی 4 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرمابردن لە هە وکردنی موولولەی خوێنی ووردە بە بەرکەوتنی سەرمای شێدار دروست دەبیت، دەبێتە هۆی گۆڕانی رەنگی پێست بۆ سوری شینباو و ئاوسان و خوراندن و هە ستکردن بە ئازارو وسوتانەوە.

زانیاری: ئاشتی ئەحمەد سەعید بەرزنجی، پسپۆڕی پێست و زوهری وجوانکاری سەبارەت بە سەرمابردن دەڵێت، ''سەرمابردن لە دەست و پەنچەی قاچ و لوت و گوێ و هەرشوێنی دیکە کەبەر سەرما بکەوێت ڕوودەدات، هەندێک جار دەبێتە هۆی دروستبونی بڵق و برین''.

ئەوەشی وت: کە کاتیک کەسەکە دەیەوێت خۆی گە رم بکاتەوە لە بەر گەرمی ڕاستەوخۆ وەک چوونە بەر زۆپا یان هیتەر هەست بە کزانە وەو سوتانەوەو خوراندنی زیاتر دەکات.

هۆکارەکانی دروستبونی سەرمابردن:

-بە رکە وتنی سەرمای شێدار لەبە رکردنی جلی تە نک وتەسک لە وەرزە ساردەکاندا.

-لە ژنان و منداڵاندا زیاترە، لەوانەی کێشی لەشیان کەمە زیاترە.

-لە وانە ی سووڕی خۆێنیان باش نییە یان Raynaud disease هەیە.

-ئە وانە ی نە خۆشی بەرگری لەشیان autoimmune هەیە.

چارەسەرکردن:
-دورکە وتنەوە لە بەرکەوتنی سەرما وشێ لە بەرکردن جلو ەرگی گە رم و دەستکێش وگۆرەوی، هەرکاتێک تەڕ بوو بگۆردرێت.

-خۆ گەرم کردنەوە لە ماڵەوەو لە شوێنی کارەکەت جلوبەرگت گە رم بێت، نابیت ڕاستەوخۆ بچیتە بەر زۆپا و ئاگر.

-بە کارهینانی کرێم بۆ کەمکردنەوەی خوران.

-وازهێنان لە جگەرەکیشان.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

ئەحمەد شەرع سەردانی سعودیە دەکات

جیهان 5 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا