یارە ئاریان حمید - وەڕگێر
ئەنیس یا خود (یانسون) گیایەکی ساڵانەی بۆنخۆشە و لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و ڕۆژئاوای ئاسیا دەڕوێت، لەگەڵ ئەوەشدا میوەیە بە شێوەیەکی باو بە تۆو ناسراوە، کاتێک پێدەگات و وشک دەبێتەوە، بەهاراتێکی بەناوبانگە.
یانسوون لە زەیتی سروشتی لە چارەسەرە تەقلیدییەکاندا بەکاردەهێنرێت،
سودەکانی چییە ؟
بۆ کەمکردنەوەی کۆکە، گیرانی هەناسەدان، شەقیقە، ناڕەحەتی گەدە و ڕیخۆڵە و کۆلیک؛ بۆ چارەسەری هەوکردنی پێست؛ وەکو هێورکەرەوە ؛ و بۆ باشترکردنی شیرپێدان.
توێژینەوە کلینیکییە سنووردار و سەرەتاییەکان کاریگەری تۆوی یانسونیان تاقیکردۆتەوە بۆ نەخۆشی شەکرە، ناڕێکی سوڕی مانگانە
وە هەروەها دەستنیشان کراوە کە دژە ئۆکسێنەرە و دژە هەوکردن و دژە میکرۆبە.