بابەتە سەرەکیەکە: شیزۆفرینیا (Schizophrenia)
نەخۆشییەکی مەترسیداری مێشکە کە دەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤەکان واقیع بە شێوەیەکی
نائاسایی لێکبدەنەوە. نازانن کە ئەو شتانەی دەیبینن یان دەیبیستن یان هەست بەو
شتانەی چواردەوریان دەکەن ڕاستیە یاخود تەنها خەیاڵێکە کە مێشکیان دروستی دەکات.
زانیاری: بەپێی ماڵپەڕی کۆمەڵەی دەروونناسانی ئەمەریکایی ئەم نەخۆشیە بە شێوەیەکی
گشتی لە نێوان تەمەنەکانی کۆتایی نەوجەوانی و ناوەڕاستی تەمەنی 30 ساڵیدا دەستپێدەکات.
نیشانەکانی نەخۆشییەکە بریتین لە:
گۆشەگیری بەردەوام
بیستنی دەنگی ناسروشتی
بینینی کەسانێک کە لە راستیدا بونیان نییە
زیاتر: توێژینەوەکان ئاشکرایان کردوە، پیاوان
زیاتر لە ژنان توشی ئەم نەخۆشییە دەبن، هەروەها بەپێی توێژینەوەیەک کە لە ساڵی
2017 دا ئەنجامدراوە، دەرکەوتوە 1.1 ملیۆن حاڵەتی نوێ هەبوە و تا ئێستا ژمارەکە گەیشتوەتە 20 ملیۆن کەس لە جیهاندا.
هۆکارەکانی توشبون بەم نەخۆشییە بریتین لە:
بۆماوەیی
بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لە کاتی باڵغبوندا
نارێکی و کەمخۆراکی دایکان لە کاتی دوگیانی
کێشە کۆمەڵایەتیەکان
گەورەبون لە شار
ئەمەش هەیە: شیزۆفرینیا چارەسەرێکی ئەوتۆی نییە. بە شێوەیەکی ئاسایی ئەو کەسانەی
کە تووشی شیزۆفرینیا بوون بە درێژایی ژیانیان پێویستیان بە چارەسەر دەبێت، تەنانەت
ئەگەر نیشانەکانیشیان کەم بێتەوە.