نوخشە ناسیح بە وەکالەت دەبێتە پارێزگاری هەڵەبجە

درێژتر لە هەواڵ 11 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: BMCـی پارێزگاری داهاتوی هەڵەبجە ئاشکرا دەکات و نوخشە ناسیح قایمقامی ئێستای هەڵەبجە، بە وەکالەت پۆستی پارێزگاری شارەکە وەردەگرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی زانیاریەکانی BMC، پاش ئەوەی ئازاد تۆفیق پارێزگاری ئێستای هەڵەبجە ماڵئاوای لە پۆستەکەی کرد و رایگەیاند، چیتر بەردەوام نابێت، نوخشە ناسیح قائیمقامی ئێستای هەڵەبجە سەرەڕای ئەوەی لە پۆستەکەیدا وەک قائیمقام بەردەوامدەبێت، پۆستی پارێزگاری هەڵەبجەش بە وەکالەت وەردەگرێت.

زیاتر: هەروەها بەمەش نوخشە ناسیح دەبێتە دەبێتە یەکەمین ژن لە هەرێمی کوردستاندا پۆستی پارێزگار وەربگرێت.

بیرخستنەوە: ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە لەدایكبوی ساڵی 1963ـە و ئێستا تەمەنی 62 ساڵە، شاهێن حەمە رەزا، جێگری پارێزگار، لەدایكبووی 1964ـە و ئێستا تەمەنی 61 ساڵە، بەگوێرەی بڕیارە نوێیەكەی حکومەتی هەرێم كە تەمەنی خانەنشینی بۆ 60 ساڵ كەمكردەوە، هەردووكیان لەروی یاساییەوە خانەنشین دەبن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا