بابەتە سەرەکیەکە: بە
ئامادەبونی گروپ و لایەنەکانی ئیدارەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی سوریا، ئەحمەد
شەرع، بە سەرۆکی قۆناغی راگوزەری سوریا دەستنیشانکرا.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد شەرع سەرۆکی قۆناغی راگوزەری سوریا وتارێکی لە
ژێر ناونیشانی "وتاری سەرکەوتن " پێشکەشکرد و رایگەیاند: کاری لەپێشینەی
سوریا، پڕکردنەوەی بۆشایی دەسەڵات و پاراستنی ئاشتی مەدەنی و بنیادنانی
دامەزراوەکانی دەوڵەتە.
ئەمەشی وت: هەروەها کارکردنە لەسەر بنیادنانی پێکهاتەیەکی ئابوری
گەشەسەندو و گەڕاندنەوەیە پێگەی نێودەوڵەتی و ناوچەیی بۆ سوریا.
زیاتر: کۆت و زنجیرەکانی رژێمی پێشومان شکاند و تەپوتۆزی شەرمەزاریمان لەسەر
شام لابرد، جارێکی دیکە خۆری سوریا هەڵهات و گەشایەوە، بەبێ وێرانکاری و خوێنڕشتن سەرکەوتین.