دژە تیرۆر: درۆنەکە لە ناوچەی بەشیرەوە ئاراستە کراوە

درێژتر لە هەواڵ 19 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژە تیرۆر رایگەیاند، درۆنەکە لە ناوچەی بەشیرەوە ئاراستە کراوە و لەلایەن گروپە میلیشیا و یاساشکێنەکانەوە جێبەجێ کراوە.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژە تیرۆر رایگەیاند: لە کاتژمێر 07:05ـی ئێوارەی ئەمڕۆ، هێرشێکی درۆنی خۆکوژ ئاراستەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر کرا، کە دەکەوێتە سنوری قەزای چەمچەماڵ.

ئەمەش هەیە: بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان، درۆنەکە لە ناوچەی بەشیرەوە ئاراستە کراوە و لەلایەن گروپە میلیشیا و یاساشکێنەکانەوە جێبەجێکراوە.

زیاتر: هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەدواوە نەبو و کێڵگەکە و کۆمپانیای دانەغاز بە تەواوی پارێزراون.

چی تر: دەزگا ئەمنییەکان دڵنیایی دەدەنە هاوڵاتیان کە بە وردی بەدواداچون بۆ ئەم پێشێلکارییە دەکەن و هەر زانیارییەکی نوێ لەم بارەیەوە رادەگەیەنرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا