لیژنەیەكی ئەمنی بۆ لێكۆڵینەوە لە تەقینەوەكەی كۆرمۆر پێکهێنرا

درێژتر لە هەواڵ 8 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: شانەی ئەمنيی عێراق پێکهێنانی لیژنەیەکی ئەمنی راگەیاند بۆ ئاشکراکردنی هۆکارەکانی تەقینەوەکەی کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە شاری سلێمانی.

راگەیەندراوی فەرمی: شانەی ئەمنيی عێراق رایگەیاند،"فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بەدواداچونی  بۆئەو رووداوەکردووە کە رۆژی رابردوو لە کێڵگەی کۆرمۆری ناو کۆمپانیای دانەغاز سەر بە پارێزگای سلێمانی رویداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە: سودانی فەرمانی بە پێکهێنانی لیژنەیەکی ئەمنی تەکنیکی كردووە بۆ زانینی هۆکاری رووداوەکە و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بەردەوام بووە لە پەیوەندی بۆ دیاریکردنی وردەكاری  روداوەكە.

ئەوەشخراوەتەروو: جەخت لەوە كراوەتەوە هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی ئابوری وڵات و زیانگەیاندن بە سامان و بەرژەوەندییەکانی خەڵک هەوڵێکە بۆ ئامانجی هەموو عێراقییەکان و هێزە ئەمنییەکان.

باس لەوەشکراوە:  بەدواداچوون بۆ هەموو وردەکارییەکانی ئەم روداوە دەکەن و توانایان هەیە رێگە لە هەموو هەوڵێک بگرن کە هەوڵی دەستکاری کردنی ئاسایشی ئابووری وڵات بدات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا