بابەتە سەرەکیەکە: وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، سەرۆکوەزیران
رێزی هەیە بۆ ئەو هەنگاوە بنیادنەرانەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پەسەندکردنی هەمواری
یاسای بودجە.
لێدوانی فەرمی: باسم عەوای وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند: سودانی
پێزانینی خۆی بۆ ئەو هەنگاوە بەرپرسیارانە و بنیادنەرەی ئەنجومەنی نوێنەران
دەردەبڕێت، بە پەسەندکردنی هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵانی
دارایی 2023، 2024 و 2025، یاسای 13 بۆ ساڵی 2023، بەپێی دەقی ئەو هەموارکردنەوەیە
کە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە گەیشتوە.
ئەمەش هەیە: سودانی سوپاسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و جێگری یەکەمی
سەرۆکی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ و جێگری دوەمی سەرۆک و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی
کرد، بۆ تێگەیشتن و پاڵپشتیکردنیان لە دیدگای حکومەت کە توانیویانە بەردەوامبن لە
جێبەجێکردنی بەرنامەکەی بەپێی ئەولەویەتانەی پێشتر لەلایەن نوێنەرانی گەلەوە
پەسەندکرابون کە لەگەڵ خواستەکانی گەلی عێراقدا دەگونجێت.
زیاتر: دەنگدان لەسەر هەموارکردنەکە بەپێی ئەو دەقەیە کە ئەنجومەنی
وەزیران پەسەندیکردوە، سەقامگیری سیاسی و ئەو دۆخە لێکتێگەیشتنە دوپاتدەکاتەوە کە
تایبەتمەندی ئەم قۆناغەیە، هەروەها رەنگدانەوەی ئاستی بەرزی هاوکاری نێوان حکومەت
و ئەنجومەنی نوێنەرانە بۆ بەردەوامبون و پێکەوە کارکردن.
هاوکات: بەمەبەستی درێژەدان بە زەبری چەرخی گەشەپێدان و
ئاوەدانکردنەوە و چاکسازی کە دەستیپێکردوە و ناوەستێت حکومەت بەردەوامە لە کارکردن
بۆ روبەڕوبونەوەی کێشە و ئاڵنگاریەکان بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی و لەسەر بنەمای
بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق.
چی تر: هەروەها سودانی داوایکردوە لە هەردو حکومەتی هەرێمی کوردستان،
لەگەڵ دامەزراوە تایبەتمەندەکان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵی، دەستبەجێ دەستبکەن و
کار لەسەر ئەم هەموارکردنە بکەن، بەمەبەستی وەبەرهێنانێکی گونجاو لە سامانە
سروشتییەکان، بە تایبەتی سامانی نەوت و بۆ ئەوەی ئەم سامانە ببێتە هۆکارێک بۆ
پشتگیریکردنی سەقامگیری و پاڵنەرێک بۆ جێبەجێکردنی زیاتری پلان و بەرنامەکان کە
پێداویستییەکانی گەل دابین دەکەن.