هەڤاڵ ئەبوبەکر: مانگرتوەکان سەروەرن، پێشڕەوی جەماوەرن

درێژتر لە هەواڵ 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بەبۆنەی شکاندنی مانگرتنەوە پەیامێک ئاڕاستەی مامۆستا و فەرمانبەرانی مانگرتو دەکات.

چی وت: هەڤاڵ ئەبوبەکر رایگەیاند: مانگرتوەکان سەروەرن، پێشڕەوی جەماوەرن، مانگرتوە جوامێر و سەربەرزەکان، هاوڵاتیانی شکۆمەند.

ئەمەشی وت: سوپاس و ڕێز و پێزانین و وەفاو ئەمەکداریی بۆ گیانی بەرزی بەرپرسیارێتیی و خۆنەویستیی و خۆڕاگریی و دڵسۆزیی و داکۆکیکاریی و قوربانیدانە سەرکەشانەکانتان، بۆ خەباتی ئینسانییانەو ئاینییانەو ئەخلاقییانە، ویژدانییانە، نیشتمانییانە، ئاشتییانە و مەدەنییانەتان، نوێنەر و باڵیۆزە جوامێر و ڕاستەقینەکانی دۆز و داوا و مافە رەوا و گشتییەکانی خەڵک.

زیاتر: ئومێدمان، کارمان؛ بۆ پشتیوانیکردن و داکۆکیکردن و بەدواداچوونی ئامانج و داواکارییە گشتییەکانتان دەبێت، ئیتر سیازدە ژمارەی ئومێدو بوون و مان و بەردەوامبون و گەشەکردنە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا