بابەتە
سەرەکیەکە: دوای تێپەڕبونی 15 رۆژ لە مانگرتن، مامۆستا و فەرمانبەرە مانگرتوەکانی
پارێزگای سلێمانی مانگرتنیان هەڵپەسارد.
لێدوانی
فەرمی: هادی حەمەڕەشید مامۆستای مانگرتو، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: سوپاسی
سەرجەم ئەو کەس و لایەن و چالاکوان و راگەیاندنکار و تیمی تەندروستی و هێزە
ئەمنییەکان دەکەین، کەلەماوەی 15 رۆژی رابردودا لەگەڵمان بون و جێیان نەهێشتین،
لێرەوە لەژێر فشاری خەڵک و دایکی شەهیدان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی هاوپیشەمان
و کەسوکارمان، بڕیارماندا مانگرتنەکەمان هەڵپەسێرین.
ئەمەشی وت: ئەگەر
بمانزانیایە هەوڵی جدی لە دەرەوە هەیە، تا مردن بەردەوام دەبوین، لەژێر فشاری ئەو
دایکانەداین کە لە چەند رۆژی رابردو دا بە قورئانەوە هاتونەتە ناو خێمەکانمان و
داوایان کرد مان بشکێنین.
زیاتر:
بەداخەوە ئۆپۆزسیۆنی ساختە نەیانتوانی پەیامەکانمان بگەیەنن و بە پێچەوانەوە هەر
رۆژە و تۆمەتێکیان بۆ دروست دەکردین، بۆیە گلەیی زۆرمان لە ئۆپۆزسیۆن هەیە،
هەروەها لەماوەی 10 ساڵی رابردودا چەندین رێگە و خەباتی مەدەنیمان بۆ داواکردنی
مافە داراییەکانمان گرتوەتە بەر.
چی تر:
بەڵام حکومەت گوێی بە داواکانمان نەدواوە، هیوادارین ئەم چالاکییە مەدەنییەمان
بوبێتە هۆکارێک کە حکومەت راچڵەکێنێت و بەدەم داواکارییەکانمانەوە بێت.