بابەتە سەرەکیەکە: دادگای فیدراڵی ئەو دوو سکاڵایەی رەتکردەوە کە تایبەت
بوو بە هەڵوەشاندنەوەی دوو وەزارەتی هەرێمی کوردستان.
کێ وتی: شەرمین بەهجەت، بەڕێوەبەرى کاروبارى یاسایی پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند،
دادگاى فیدراڵى عێراق سکاڵاى دژ بە هەڵوەشاندنەوەى هەردوو وەزارەتى ئەوقاف و
کاروبارى ئایینى و کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانى حکومەتی هەرێمى کوردستانی رەتکردەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە: پێشتر سکاڵاکە لەلایەن کەسێک بە ناوی خالید مستەفا لە دادگای فیدراڵی تۆمارکرابوو
کە تییدا داواکرابوو، وەزارەتی ئەوقاف و وەزارەتی کاروباری شەهیدانی هەرێمی
کوردستان هەڵبوەشێندرێنەوە.