بابەتە سەرەکییەکە: بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان هاتنی شەپۆلێکی ساردو سەرما و بەفر و باراناویی راگەیاند.
راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەداوە ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی شوبات، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ، لە کاتەکانى ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، ئاراستەی با، باکوری خۆرئاوا دەبێت.
زیاتر: بۆ رۆژی پێنجشەممە 13ی شوبات، ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت ، لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆوە دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لە ئەنجامى هاتنی شەپۆڵێکى بەفر و باران لەسەر ناوچەکەمان ، باران بارین بەشێوەى نمە بارانی پچڕ پچڕ دەست پێدەکات ، لە کاتەکانى ئێوارەدا کاریگەرى ئەم شەپۆلە زیاد دەکات و بارانى مامناوەند دەبارێت ، بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوریەکان دەبارێت، ئەو ناوچانەى بەرزاییان لە (1000)م زیاتر بێت ئەگەرى بەفربارینی هەیە، سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى و سەنتەرى پارێزگاى دهۆک ئەگەرى بەفرى هەیە بە تێکەڵى لەگەڵ باران .
ئەمەش هەیە: بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمجۆرەدەبێت:
هەولێر : 15 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 12پلەى سیلیزى
دهۆک : 12 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 12 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 13 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 0 پلەى سیلیزى
سۆران: 11پلەى سیلیزى
گەرمیان : 20 پلەى سیلیزى