بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕی 100 هەزار لیتر سوتەمەنی بۆ زانكۆی سلێمانی دابینکرد

کوردستان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردە و بڕیاری سەرۆكی یەكێتی، بڕی 100 هەزار لیتر سوتەمەنی بۆ زانكۆی سلێمانی دابینكرا.

راگەیەندراوی فەرمی: سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی رایگەیاند: لەسەر ڕاسپاردە و بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی دكتۆر هاوڕێ دارۆ شێخ نوری، بڕی 100 هەزار لیتر سوتەمەنی بۆ بەشە ناوخۆییەكان‌ و كۆلێژەكانی زانكۆی سلێمانی دابینكرا.

زیاتر: لە بەرامبەردا، سەرۆكی زانكۆی سلێمانی‌ و ئەندامانی ئەنجومەن سوپاسگوزاری بافڵ جەلال تاڵەبانی بون، كە بۆ زانكۆی سلێمانی هەمیشە هاوكار و پشتیوانییەكی باش بون، هەروەها دەستخۆشیان لە دکتۆر هاوڕێ شێخ دارۆ کرد، کە بەردەوام هاوکاری زانکۆیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا