بابەتە سەرەکیەکە: تیمی كۆلێژی یاسای زانكۆی سلێمانی لە پێشبڕكێی
نیشتمانی "فیلیپ سی جیسەپ" لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان، پلەی
یەكەم بەدەستدەهێنێت.
راگەیەندراوی فەرمی: زانکۆی سلێمانی لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاویکردەوە: پێشبڕكێی
نێودەوڵەتی فیلیپ سی جیسەپ گەورەترین پێشبڕكێی دادگای گریمانەییە لەسەر ئاستی
جیهان، كە ساڵانە 700 زانكۆی بەناوبانگی جیهان لە 100 وڵاتی جیهانەوە بەشداری
تێدادەكەن، بەمەبەستی دادبینیكردنی ئەو كێشە یاساییەی، كە خراوەتەڕو لە لایەن
ڕێکخەرانی پێشبڕکێکەوە کە دوا دادبینی بە بەشداری و ئامادەبونی ژمارەیەک دادوەر
لە دادگای دادی نێودەوڵەتی دەبێت.
هاوکات: ئەم پێشبڕكێیە لە سەرەتادا لەسەر ئاستی نیشتیمانی
ئەنجامدەدرێت، بەمەبەستی دیاریكردنی ئەو زانكۆیەی، كە نوێنەرایەتی وڵاتەكەی دەكات
لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، كە لەلایەن كۆمەڵەی خوێندكارانی یاسایی نێودەوڵەتی ILSA بەڕێوەدەچێت.
زیاتر: بە شانازییەوە تیمی كۆلێژی یاسای زانكۆمان بۆ ساڵی 2025
نوێنەرایەتی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات لە واشنتن دی سی پایتەختی ویلایەتە
یەكگرتوەكانی ئەمریكا، تیمەكە بە سەرپەرشتی پ.د.شاڵاو سەباح عەبدولڕەحمان و
د.ئەحمەد عەزیز حەسەنو بە ئەندامێتی هەریەک لە خوێندكاران كۆژیار محەمەد ئازاد
تەها، مینا محەمەد مارف، محەمەد كاروان سابر، دییە نەوزاد فوئاد و دیما كاوە لەتیف
بەشدارن.
چی تر: جێی باسە، پێشبڕكێی نیشتمانی فیلیپ سی جیسەپ لە عێراق، بە
سپۆنسەری (پارێزەری ڕاوێژكار د.سەفین یاسین محەمەد ئەمین) و بە سەرپەرشتی بەڕێز
(شیروان مەمەند فەتاح) بەڕێوەچو، كە بەسەركەوتویی پێشبڕكێكەیان لەسەر ئاستی عێراق
ڕێكخستبو، هەروەها خاتو Lilli-
Noor Wouhbe کە بەسوپاسەوە لە وڵاتی ئەڵمانیاوە و لەلایەن ILSA بە
خۆبەخش دیاری کرابو، ھاوکار و هەماهەنگی خوێندكارەكان بوە بە پێشکەشکردنی سەرنج و
تێبینی دروست لە سەر کۆی رێکارەکانی پەیوەست بە پێشبڕکێکە.