پوتین و ترەمپ کەی کۆدەبنەوە؟

درێژتر لە هەواڵ 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا رایگەیاند، ئەگەری ھەیە تا کۆتایی ئەم مانگە کۆبونەوەی نێوان ڤلادیمیر پوتین و دۆناڵد ترەمپ ئەنجام بدرێت.

لێدوانی فەرمی: دیمیتری پێسکۆڤ وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا -  کریملین لەبارەی کۆبونەوەی نێوان شاندەکانی روسیا و ئەمریکا کە دوێنێ سێشەممە لە سعودیە ئەنجامدرا رایگەیاند: لە کۆبونەوەکەدا، شاندەکانی ھەردو وڵات، گفتوگۆیان لەبارەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان روسیا و ئەمریکا، کردوە.

ئەمەشی وت: ھەردولا ئیرادەی سیاسییان نیشانداوە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان و کاری زۆر پێویست لەوبارەیەوە کراوە.

زیاتر: مۆسکۆ نوێنەری خۆی بۆ گفتوگۆکان لەبارەی چارەسەرکردنی قەیرانی ئۆکراینا دەست نیشاندەکات، دوای ئەوەی واشنتۆن ھەنگاوی ھاشێوەی نا.

چی تر: سەبارەت بە کۆبونەوەکەی پوتین و ترەمپ وتی؛ ئەگەری ھەیە تا کۆتایی ئەم مانگە کۆبونەوەی نێوان ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئەنجام بدرێت.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

بەفر و باران بارین بەردەوام دەبێت؟

کوردستان 1 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا