کێشە و ئازاری شەویلگە چیە و ھۆکار و چارەسەری چییە؟

تەندروستی 20 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: شەویلگە بەشێکی گرنگە لە جەستەی مرۆڤ ئەم بەشەش وەک سەرجەم بەشەکانی دیکە تووشی گرفت دەبێت یەکێک لە گرفتەکان وەک پزیشکان ئاماژەی پێ دەدەن داخورانی جومگەکەیەکەتی و پزیشکێکی پسپۆڕیش لەو بوارە باس لە هۆکار و نیشانە و چارەسەرییەکانی دەکات.

زانیاری: بەیاد جەزا، دکتۆری نەشتەرگەری رووخسار و ئازاری شەویلگە دەڵێت، هۆکارەکەی تێکچونی کاری جومگەی شەویلگەییە، کە ئەم تێکچون و ئازارەش چەند ھۆکارێکی ھەیە.

هۆکارەکان:
١-نەخۆشی ھەوکردنی جومگەکان،(کرگراگەی جەمگەکە دادەخورێ)
٢-زۆر بەکارهێنانی مۆبایل و ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان.
٣-ددانە جیرە،
٤-نارێکی لە ھاتنی ددانی ئاقڵی
٥-نان خواردن تەنها بە ددانەکانی لای راست یاخود تەنها بەلای چەپ
٦-بەرکەوتن و حادیسە بەر سەر
٧-نارێکی ددانەکان ..یان لەداستدانی ددانەکانی دواوە
٨-سترێس،و گازگرتن لە نینۆک و قەڵەم و شتی تر
٩-یەکێک لە هەرە هۆکارە باوەکان لە ئێستادا بەکارهێنانی مۆبایلە،چونکە لە کاتی بەکارهێنانی مۆبایل، ماسولکەکانی رووخسار و شەویلگە و دەورووبەری گوێ توشی گرژبوون دەبن و ئەگەر بۆ ماوەیەکی درێژ ئەم گرژبوونە بەردەوام بێت دەبێتە هۆی سەر ئێشە و تێکچونی جەمگەی شەویلگە.

چارەسەرەکان:
١-چارەسەری فیزیای لە رێگەی فێرکردنی ڕاھێنانی گرژبوون و خاوبوونەوەی ماسولکەکانی شەویلگە و چۆنیەتی مەساج کردنی بۆ ماسولکەکانی شەویلگە
٢-ھەندێ ئامۆژگاری وەک ،دورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی موبایل و هەروەها دورکەوتنەوە لە خواردنی شتی رەق و خواردنی جیرو بنێشت جوین.
٣-دەرمانی ئازارشکێن یان دانانی پارچەی سەھۆڵ یان خاولیەکی گەرم کە نەخۆشەکە ئازاری زۆر بوو ھەروەھا دەرمان بۆ (muscle relaxants)بۆ خاوبوونەوەی ماسولکەکان ئەگەر پێویست بوو.
٤-ئامۆژگاری کردنی نەخۆشەکە بەوەی ددانە جیرەنەکات و نینۆکەکانی نەخوات و گازیان لێنەگرێ و ملی زۆر خوار نەکاتەوە ھەموو ئەمانە ئازارەکەی زیاتر دەکەن.
٥- دروستکردنی (night guard)بە کیفە روونەکە ناسراوە لای خەڵک.
٦-لە زۆربەی حاڵەتەکاندا دوای ئەم رێنمایانە ئازار و کێشەی شەویلگە چارەسەر دەبێت،بەڵام ھەندێ حاڵەت ھەیە چارەسەرەکەی تەنیا  نەشتەرگەریە.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

سودەکانی مانەوە لە ئاوی سارد دا

تەندروستی 7 کاتژمێر پێش ئێستا

سەرۆکی ئۆکراینا: ئامادەم دەست لەکار بکێشمەوە

درێژتر لە هەواڵ 8 کاتژمێر پێش ئێستا

" دۆناڵد ترەمپ هەرگیز لەبیری ناکات "

جیهان 9 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا