وەزارەتی پلاندانی عێراق: سبەینێ ئەنجامی کۆتایی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان ئاشکرا دەکرێت

عێراق 6 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، سبەینێ ئەنجامی کۆتایی سەرژمێری گشتی دانیشتوان ئاشکرا دەکرێت.

لێدوانی فەرمی: عەبدولزەهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانی عێراق رایگەیاند: لە کۆنگرەیەکی فراواندا بە سەرپەرشتی جێگری سەرۆک وەزیران - وەزیری پلاندانان محەمەد عەلی تەمیم سبەینێ دوشەممە، ئەنجامی کۆتایی سەرژمێری گشتی دانیشتوان و نیشتەجێبون رادەگەیەنرێت.

پێشتر: لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران عێراق ئەنجامی بەرایی پڕۆسەی سەرژمێری ئاشکراکرد، کە تێیدا كۆی دانیشتوان زیاتر 45 ملیۆن و 407 هەزار كەس بو.

بیرخستنەوە: رۆژی 20ـی 11ـی 2024، پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان و نیشتەجێبون لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

سودەکانی مانەوە لە ئاوی سارد دا

تەندروستی 49 خولەک پێش ئێستا

سەرۆکی ئۆکراینا: ئامادەم دەست لەکار بکێشمەوە

درێژتر لە هەواڵ 2 کاتژمێر پێش ئێستا

" دۆناڵد ترەمپ هەرگیز لەبیری ناکات "

جیهان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا