ئەردۆغان: تیرۆر و سیاسەت ناتوانن لە یەککاتدا بەیەکەوە بگونجێن

درێژتر لە هەواڵ 5 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا، لە هەشتەمین کۆنگرەی ئاکپارتی کە لە ئەنقەرە بەڕێوەچو، وتارێکی پێشکەشکرد.

چی وت: رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، تیرۆر و سیاسەت و یان تیرۆر و دیموکراسی ناتوانن لە یەککاتدا بەیەکەوە بگونجێن، بۆیە دەڵێین یان تیرۆر و یان دیموکراسی، یان چەک یان سیاسەتی مەدەنی.

ئەمەشی وت: کاتی ئەوەمان نییە بە کۆمەڵە بابەتێک کە فیتنەی دەرەکین و هیچ سودێکیان بۆ تورک، کورد، سوننە و عەلەوی نییە، سەرقاڵ بین، لە کاتێکدا جیهانێکی نوێی دروست دەبێت، تورکیا پێویستە لە بەڵای تیرۆر ڕزگاری بێت، ئەو رۆژەش زۆر نزیکە لە سێبەری رەشی تیرۆر، توندوتیژی و چەک لەسەر وڵاتەکەمان و ناوچەکەمان بە تەواوی نامێنێت.

زیاتر: وەک تورکەکان، کوردەکان و عەرەبەکان هەمو بەیەکەوە ئەو دیوارە دەڕوخێنین کە 40 ساڵە لەسەر بنەمای رشتنی خوێنی رۆڵەکانمان بنیادنراوە و بەرزبوەتەوە دوای ئەوەی کێشەی تیرۆر چارەسەر بو، ئەوە دەرگایەکی نوێ دەکرێتەوە بۆ پەرەپێدان، برایەتی و یەکگرتویی لە ناوچەکە.

وتیشی: هەتا ئەو کاتەی کە هەڕەشەی ئەوان بە تەواوی یەکلانەکرێتەوە، خەباتمان لە دژیان لە ناو و دەرەوە بەردەوام دەبێت، هەریەکە لە عەلەوییەکان، کوردەکان و رۆمییەکان و هەمو ئەوانەی کە پێشتر پەراوێزخرابون، ئێستا بەشێکی جیانەکراوەی گەورەن لە تورکیادا.

چی تر: ئیتر کاتی سیاسەتکردنی نایاسایی لە تورکیا کۆتایی پێهاتوە، لە تورکیای نوێدا ئابوری نایاسایی و سیاسەتی نایاسایی جێی نابێتەوە.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

سودەکانی مانەوە لە ئاوی سارد دا

تەندروستی 44 خولەک پێش ئێستا

سەرۆکی ئۆکراینا: ئامادەم دەست لەکار بکێشمەوە

درێژتر لە هەواڵ 2 کاتژمێر پێش ئێستا

" دۆناڵد ترەمپ هەرگیز لەبیری ناکات "

جیهان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا