بافڵ جەلال تاڵەبانی: وەک سەرۆک مام جەلال لەبەرژەوەندی خەڵک بڕیار دەدەم و سیاسەت دەکەم

درێژتر لە هەواڵ 7 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەشداری بەشداری كۆنفرانسی گفتوگۆی لە بەغدای پایتەخت کرد و سەبارەت بە پێشهاتەکان و چەندین پرسی گرنگی دیکە قسەیکرد.

لێدوانی فەرمی: بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، سەرەتا لەبارەی بارودۆخی هەرێم رایگەیاند: ئێمە وەک یەکێتی لەسەر کۆی پرسە ناوخۆییەکان لەهەرێم ستراتیژ و بۆچونی خۆمانمان هەیە و بۆ حکومەتی داهاتوی هەرێمیش جەخت لە وەرگرتنی زۆرترین پۆست ناکەینەوە، بەڵکو جەخت لە هاوبەشی راستەقینە لەو حکومەتە دەکەینەوە، هەروەها ئامانجمانە پەیوەندییەکانمان لە حکومەتی داهاتودا لەگەڵ بەغدا باشتر بکەین، بێگومان ئەمەش بە گفتوگۆ دەبێت.

ئەمەشی وت: گەشبینم بۆ داهاتوی حکومەتی هەرێم و ئەرکمانە روبەروی ئاڵەنگارییەکان ببینەوە، بەڵام دەبێت ئەوەشمان لەیاد نەچێت کە یەکێتی و خەڵکی سلێمانیش دیدگایان جیاوازە و بڕواشمان بە پاراستنی مافی هاوڵاتیان هەیە، هەرچەندە لە ئێستادا خەڵک کێشەی موچەی هەیە بەڵام هەرگیز یەکێتی رێگری لە داواکاری مافەکانیان نەکردوە و بەپێچەوانەوە پشتیوانیان بوە.

زیاتر: بەمدواییە لەگەڵ مەسرور بارزانی کۆبومەوە و زۆر بابەتمان باسکرد و یەکێکیان هەژماری من و تەوتین بو، چەند پرسیارێکم لەبارەی پرۆژەی هەژماری من لێکرد، ئەو سەرسام بوو، پێموت ئەگەر بافڵ جەلال تاڵەبانى شارەزایی لەبارەى هەژمارى من نەبێت، چۆن هاوڵاتییەکى ئاسایى لەم بابەتە تێبگات.

وتیشی: گرنگە لەسەر پرسی موچە و بودجە و خەرجی و داهاتەکان پرۆگرامێکی شەفافمان هەبێت، هاوکات لەبارەی پرسی هەژماری من و تەوتینیشەوە ئێمە تەئکید دەکەینەوە کە پێویستە بەبانکیکردنی موچە هەنگاوی جدیتر بنێت.

ئەمەش هەیە: سەبارەت بە پەیوەندیەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و گرنگی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق سەرۆکی یەکێتی وتی، گرنگە کورد بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عێراق بەرەیەکی یەکگرتوی هەبێت کە دواجار ئەمەش دەبێتە هاوکاری بۆ براکانمان لەناوچەکانی دیکە، کەبێگومان ئەم پرسەش لەنێوان خۆماندا گفتوگۆمان لەبارەوە کردوە.

چی تر: بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەوەشی خستەرو، هەڵبژاردنی عێراق زۆر گرنگە، ئامانجمانە بەیەکگرتوی لەبەغدا بین، لەم رێگەیەشەوە دەتوانین باشتر کێشەکانمان لەگەڵ بەغدا و پرسی ناوچە جێناکۆکەکان و ئەو هێرشە درۆنیانەی دەکرێتەسەر کێڵگە نەوت و گازییەکانمان کەناکرێت چاوپۆشی لێبکەین، چارەسەربکەین، هەروەها من فێرکراوم بە راشکاوی سیاسەت بکەم و وەک سەرۆک مام جەلال لەبەرژەوەندی خەڵک بڕیار دەدەم و سیاسەت دەکەم.

هاوکات: جەختی لەوەشکردەوە، گرنگە دەستور بکرێتە بنەمای چارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، بەناوچە جێناکۆکەکانیشەوە، بۆ ئەمەش بۆچونم وایە کە خەڵک و گەنجەکانمان سەرمایە و سامانی وڵاتن، نەک نەوت و غاز، لەم روانگەیەشەوە دەمانەویت پارێزگاری لە خەڵکەکەمان بکەین.

پرسی سوریا: بافڵ جەلال تاڵەبانی سەبارەت بە پرسی سوریا رایگەیاند، کوردەکانی سوریا ئاسودە نین و هاوکات نەتەوەکانی دیکەش بەهەمان شێوەی کوردەکان لە ئێستادا ئاسودە نین، بۆیە باشترە سەرەتا هەڵسەنگاندن بۆ حکومەتی نوێی سوریا بکەین ئەوسا هاوکارییان پیشکەش بکەین، هەروەها هەرگیز لەگەڵ ئەوەدا نین دەرگای گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی نوێی سوریا دابخرێت، بەڵام گرنگە رۆژئاواییەکان پەلەنەکەن لە پیشکەشکردنی هاوکاری بە حکومەتی نوێی سوریا.

زیاتر: بەبێ گروپەکان لەسوریا گونجاو نییە هیچ دەستورێک بۆ ئەو وڵاتە بنوسرێتەوە، چونکە بیرمان نەچێت کورد و پێکهاتەکانی دیکەش لەو وڵاتەن و پێویستە لە دەستورا مافیان پارێزراو بێت، لەکاتێکدا کوردەکانی سوریا لەگەڵ رۆژئاوا و ئەمەریکییەکان دژی تیرۆرستان وەستانەوەو جەنگیان کرد.

پرسی ئاشتی لە تورکیا: سەرۆکی یەکێتی لەبارەی پرسی ئاشتی لە تورکیا جەختی لەوەکردەوە، یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەمیشە پشتیوانی لە ئاشتی کردوە و دژی جەنگ بوە، بۆچونمان وابوە کیشەکانی تورکیا بەتوندوتیژی چارەسەر ناکرێت، بەڵام دەکرێت بە ئاشتی چارەسەر بکرێت، چونکە پرۆسەی ئاشتی باشترین بژاردەکانە بۆ تورکیا.

زانیاری زیاتر: هاتنی شاندەکەی ئیمراڵی لە هەفتەی رابردودا بۆ لای یەکێتی، زۆر بەرونی بۆچونی خۆمان لەسەر ئەو پرسە پێڕاگەیاندون و وەک سیاسەتی هەمیشەییمان پشتیوانیمان لە ئاشتی کردوە و دەرگای جەنگمان داخستوە، چونکە نمونەی دەیان ساڵی رابردو ئەوەی سەلماندوە کە جەنگ ناتوانێت کێشەکان لە تورکیا چارەسەر بکات.

ئێران و ئەمریکا: سەبارەت بە پەیوەندیەکانیان لەگەڵ هەردو وڵات سەرۆکی یەکێتی وتی، لەگەڵ ئەوەی ئێران خاوەنی شارستانیەتێکی کۆنە و دەبێت رۆژئاواییەکان لەوە تێبگەن کە کە ئێرانییەکان زۆر ژیرن، لەگەڵ ئیدارەی دۆناڵد ترەمپیشدا چاوەڕوان دەکرێت دەرگای نوێی گفتوگۆ بۆ ئاشتی لەنیوان ئەو دو وڵاتەدا بکرێتەوە و سەرەتایەکی نوێ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست ببێت.

ئەوەشی وت: یەکێتی بەراورد بە ئەمریکا و ئێران هێزێکی بچوکە بەڵام دەتوانێت لەگەڵ هەردولایاندا گفتوگۆ بکات، پرسیارەکە ئەوەیە کە ئەوان بۆ ناتوانن پێکەوە گفتوگۆ بکەن و هەوڵبدەن باڵی ئاشتی بەسەر ناوچەکەدا زاڵبێت، هەروەها هەمیشە یەکێتی توانیویەتی دەستپیشخەری بۆ ئاشتی بکات و رێگری بکەین لە رشتنی خوێن لە ناوچەکە،  ئەوە هێزی یەکێتییە کە دەتوانێت لایەنەکان بهێنێتە سەرمێزی گفتوگۆ و هەوڵی چارەسەرکردنی کیشەکان دەدات بەرێگای ئاشتی.


Alternate Text

دوایین هەواڵ

سودەکانی مانەوە لە ئاوی سارد دا

تەندروستی 50 خولەک پێش ئێستا

سەرۆکی ئۆکراینا: ئامادەم دەست لەکار بکێشمەوە

درێژتر لە هەواڵ 2 کاتژمێر پێش ئێستا

" دۆناڵد ترەمپ هەرگیز لەبیری ناکات "

جیهان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا