هاتوچۆی هەڵەبجە شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە

کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە بەهۆی نزمبونەوەی پلەکانی گەرماوە بەشێک لە رێگاکان بەستویەتی هاتوچۆ تێیدا قەدەغەکراوە.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە رایگەیاند،'' شۆفێران ئاگادار دەکەینەوە، کەوا ڕێگای زەردەهاڵ بۆ شارەدێی بیارە-تەوێڵە ناوچەی گەشتیاری ئاوێسەر تا مەرزەکە بەهۆی کەشی ساردی ناوچەکە دابەزینی پلەکانی گەرما ڕێگاکە بەستویەتی لە ئێستادا زەحمەتە هاتوچۆكردن تێیدا.''

ئاماژەی بەوەشکردووە: ''داوا لە شۆفێران دەکەین پابەندی رێنماییەکان بن بۆ سەلامەتی هەموو لایەك.''

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا