هاتوچۆی سلێمانی: چیتر کار بە پێناسی باری شارستانی و رەگەزنامەی عێراقی ناکەین

کوردستان 5 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: هاتوچۆی سلێمانی بڕیاریدا لە ڕاییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان چیتر کار بەر پێناسی باری شارستانی و رەگەزنامە ناکرێت.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، '' ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان دەکەین کە بۆ لە مەودوا چیتر پیێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی کاری پێ ناکرێت لە هیچ جۆرە مامەڵەیەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان تەنها کار بە کارتی نیشتیمانی دەکرێت''.

ئاماژە بەوەشکراوە: ''ئەو هاوڵاتییانەی مامەڵەی کارتی نیشتیمانییەکانیان تەواو نەبووە کار بە “صورة قيدی ئەلکترۆنی دەکرێت''.

زیاتر: بەڕێوبەرایەتیەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “هیوادارین هاووڵاتییان پێوەی پابەند بن، چونکە چیتر کار بەو دوو بەڵگەنامەیە ناکرێت بۆ هیچ مامەڵەیەکی ناو بەڕێوەبەرایەتییەکەمان”.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا