بابەتە
سەرەکیەکە: وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی دابەزینی
پلەکانی گەرماوە لە کاتژمێر دووی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەزار مێگاوات لە کارەبای نیشتمانی
کەمبوەتەوە.
راگەیەندراوی
فەرمی: وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، "بەهۆی دابەزینی پلەكانی
گەرما لە كاتژمێر (2:00)ی شەو، گرفتێكی تەكنیكی لە كێڵگەی كۆرمۆر دروستبوو و كاریگەریی
لەسەر هەناردەكردنی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بە بڕی 250 ملیۆن پێ سێجا
هەبوو، بەهۆیەوە 1000 مێگاوات كارەبا کەم بووەوە."
باسی لەوەشکردووە:
تیمەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی كارەبا سەرقاڵی چارەسەركردنی
گرفتە كە و ئاسایكردنەوەی بارودۆخەكەن.