بابەتە
سەرەکیەکە: دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگهیاند، بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە
هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەڕوبەڕوبونەوەیەکدا لەناو قەزای پێنجوێن،
توانیان بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر بەبریندار و چوار بازرگانی دیكه دەستگیربکەن.
راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم
رایگەیاند، ''لە قەزای پێنجوێن لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، پاش ئەنجامدانی
چاودێری و بەداواداچوونی ورد، بەمەبەستی دەستگیرکردنی پێنج بازرگانی ماددەی هۆشبەر،
ڕووبەڕووبونەوە ڕوویدا''.
ئاماژە بەوەشکراوە: '' بازرگانێک بەبرینداری دەستگیرکراو و
چوار بازرگانی دیکە دەستگیرکراون و دەستبەسەر بڕی چوار کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لە
جۆری کریستاڵ گیرا و تۆمەتباران ڕووبەڕووی یاسا کرانەوە''.