بابەتە سەرەکیەکە: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی
كوردستان پێشبینی خۆی بۆ کەشی ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە.
راگەیەندراوتی فەرمی: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هەرێم
بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دووشەممە ئاسمان لەنێوان
ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری دابارینی برێکی کەم لە بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانی سنوری رۆژهەڵات و دەڤەری
باڵەکایەتی پاشان لەکاتەکانی ئێوارە ئاسمان بەرەو ساماڵ دەگۆڕێت لەگەڵ دروستبونى شەختە
لەزۆربەی ناوچەکاندا.
ئاماژه به‌وه‌شكراوە: پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى
دوێنێ و ئاڕاستەی با گۆڕاو دەبێت و خێراى با لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت.
هاوکات: کەشناسی هەرێم باسی لەوەکردوە، سبەى سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور
و سارد دەبێت، لەگەڵ دروستبونى تەم لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان.
زیاتر: پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلەى سیلیزى نزمدەبێتەوە، بەرزترین
بە نزیکەى (2) پلەى سیلیزى بەرزدەبێتەوە.