بابەتە سەرەکیەکە: هەرێمی کوردستان و عێراق چاوەڕێی بڕیاری تورکیا
دەکەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە رێی بەندەری جەیهانەوە.
لێدوانی فەرمی:
باسم محەمەد، بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، چاوەڕێن ئەمڕۆ توركیا وەڵامیان
بداتەوە لەبارەی ئامادەیی بۆرییەكانی نەوت بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم.
ئەوەشێ وت: راگرتنی
هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لەماوەكانی رابردوودا، كێشەی بۆ كێڵگە نەوتییەكان لە
هەرێم دروستكردوە و ماوەیەك پێویستە بۆ ئەوەی توانای بەرهەمهێنان بچێتەوە دۆخی
ئاسایی و گەیشتن بە هەناردەی 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە.
ئەوەشی خستەروو:
لە ئێستا لە هەرێم 300 بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ هەناردەكردن هەیە، بەڵام بەشێكی بۆ
پێداویستی ناوخۆ بەكاردەهێنرێت و 185 هەزار بەرمیلی رۆژانە دەمێنێتەوە بۆ هەناردەكردن.