بافڵ تاڵەبانی: یه‌كێتی هەوڵدەدات خەڵک لە ململانێی سیاسی دوربخاتەوە

درێژتر لە هەواڵ 5 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگەڵ لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عیراق لە دەباشان کۆبونەوە.

کێ وتی: نوسینگەی سەرۆکی یەکێتی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، بافڵ تاڵەبانی،سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە دەباشان پێشوازی لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق کرد.

ئاماژە بەوەشکراوە: لەمیانی دیدارەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی گشتی وڵات کرا و جەخت لە بەردەوامی گفتوگۆی بونیادنەرانە لەنێوان سەرجەم لایەنەکان کرایەوە بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتکردنی هاوڵاتیان.

ئەمەش هەیە: پەیوەست بە کێشەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق هەردوولا پەرۆشانە دووپاتیان لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و لێکتێگەیشتنەکان کردەوە.

زیاتر: بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکردوە،'' یەکێتی هەموو هەوڵێک دەدات بۆ باشترکردنی ژیانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و دوورخستنەوەیان لە ململانێ سیاسییەکان کە خۆشبەختانە لەم هەنگاوەشدا سەرکەوتوو بووین.''

لایخۆیەوە: سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، پشتگیری لە هەر هەوڵ و دەستپێشخەرییەک دەکەن کە ئامانج لێی دۆزینەوەی رێگاچارەی ئاشتییانە بێت بۆ پاراستنی ئارامی و دوورخستنەوەی ناوچەکە لەشەڕ و ئاڵۆزی.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا