بابەتە سەرەکیەکە: پسپۆڕێکی زانستی خۆراک دەڵێت، جۆری خۆراک و شێوازی رۆژانه‌ی خواردن رۆڵێکی گرنگ ده‌بێنێت له و‌رژاندن و
ده‌ستپێکردنه‌وەی سه‌رئێشه.
کێ وتی: د. کامەران
ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراک بڵاویکردەوە: جۆری خۆراک و شێوازی
رۆژانه‌ی خواردن رۆڵێکی گرنگ ده‌بێنێت له و‌رژاندن و ده‌ستپێکردنه‌وەی سه‌رئێشه
له‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌قیقه‌یان هه‌یه له‌گه‌ڵ زیادبونی ئازار و به‌رده‌وام بونی
ژانه‌سه‌ره‌که بۆ ماوه‌یه‌کی زۆرتر.
زیاتر: پزیشکه پسپۆڕه‌کان
هاوڕان له سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌مو نه‌خۆشێک لیستێکی تایبە‌ت به خۆی هه‌بێت تا ناوی
ئه‌و خواردنانه بزانێت ده‌بنه هۆی ورژاندنی سه‌رئێشه‌که کە له نه‌خۆشێکه‌وه
بۆ نه‌خۆشێکی تر جیاوازه تا دور بکەوێتەوە له خواردنیان؛
ئەو خواردنانەی که بۆ
نه‌خۆشی شه‌قیقه خراپن ئەمانەن؛
تێبینی؛ هه‌ر نه‌خۆشێک
به کۆمه‌ڵێک له‌م خۆراکانه سه‌رئیشه‌که‌ی خراپتر ده‌بێت نه‌وه‌ک هه‌مو جۆره‌کان :
- سێ‌و، مۆز، مزره‌مه‌نیه‌کان
وه‌ک لیمۆ و پرته‌قاڵ و لاله‌نگی، پیاز ته‌ماته.
- چه‌ره‌سات، ماست،
پاقله و گه‌نمه‌شامی.
- ئه‌و خواردنانه‌ی
مادده‌ی تایره‌ماینی تێدایه که جۆرێکه له پڕۆتین وه‌ک په‌نیر؛ به تایبه‌ت په‌نیری
سویسری، په‌نیری کوردی، ڤیتا، مۆزێرلا ، په‌نیری پێڕپۆنی که له جۆرێک له
پیتزادا هه‌یه.
- مادده‌ی
کافایینیان تێدایه؛ چا و قاوه و خواردنه‌وه گازیه‌کان و نه‌سته‌له، پێویسته
که‌م بخورێن به‌ڵام نابێت واز له خواردنیان بهێنرێت به‌ڵکو وردە وردەکه‌م بکرێنه‌وه.
- ئه‌و خواردنانه‌ی
مادده‌ی پارێزەریان تێدایه به تایبه‌ت؛ نترات و نایترایت وه‌ک؛ ستیک و هه‌مبه‌رگر.
- مادده‌ی ئه‌سپارتایم
که له جیاتی شه‌کر بۆ شیرین کردنی خۆراک به‌کاردێت و له زۆربه‌ی شیرینه‌کان دا
هه‌یه ؛ هه‌روه‌ها بیبسی و کولای دایت وه‌ک حه‌پی ناو چا و قاوه له نه‌خۆشی شه‌کره
به‌کاردێت.
- خواردنه‌وه کحولیه‌کان
به تایبه‌ت شه‌رابی سور.
- خواردنی سوێر و چه‌ور؛
به تایبه‌ت گۆشتی ناو قوت‌و ، شۆربای ئاماده‌کراو.
- هه‌ندێک نه‌خۆش به
کۆمه‌ڵێک خواردنی تر سه‌رئێشه‌که‌یان بۆ دێت وه‌ک؛ ئایسکرێم، زه‌یتون، نانی بازاڕ
و سه‌مون، چپسی په‌تاته و میوه‌ی وشکراو.