بابەتە سەرەکیەکە: شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی، پەیامی
عەبدوڵا ئۆجەلانی رێبەری زیندانیکراوی پەکەکەی بۆ رای گشتی ئاشکرا کرد.
لێدوانی فەرمی: سری
سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتاری دەم پارتی پاش خوێندنەوەی پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان رایگەیاند:
بەڕێز ئۆجەلان بە شاندەکەی راگەیاندوە، بێگومان بۆ
ئەوەی لە پراکتیکدا چەک دابنرێت و پەکەکە خۆی هەڵوەشێنێتەوە، پێویستە سیاسەتی
دیموکراسیی و یاسایی بڕەخسێندرێت.
پێشتر: عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە
رایگەیاند، پەکەکە بڕیاری چەکدانان بدات، من بەرپرسیارێتی
ئەم قۆناغە لە ئەستۆ دەگرم.
زیاتر:
پەکەکە کۆنگرەی خۆی ببەستێت، بڕیاری خۆی بدات و گوێرایەڵی بانگەوازەکەی من بێت،
پێویستە کورد و تورک بۆ مانەوەیان پێکەوە بژین.