سەڵاحەدین بەهائەدین: پەیامەکەی ئۆجەلان پڕ لە بەرپرسیاریەتی و بایەخــە

درێژتر لە هەواڵ 12 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامی لەبارەی بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجەلانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.

چی وت: سەڵاحەدین بەهائەدین رایگەیاند؛ بەرێزەوە ئەمرۆ گەلی کوردستان پێشوازی لەپەیامە مێژویەکەی بەرێز عەبدوڵا ئۆجەلان کرد، پەیامی ئاشتی وهەنگاوی یەکەم بۆ چارەسەری کێشەیەکی زیاتر لەچل ساڵ لەجەنگ و خوێن، پەیامێکی پڕ لە بەرپرسیاریەتی وبایەخ و واقعیەتە.

ئەمەشی وت: هیوادارم لایەنە پەیوەندیدارەکان لەئاستی بەرپرسیاریەتی نەتەوەیی وئەخلاقی وپەیمانی خۆیاندابن ، داواکارم لەخوای دلۆڤان لەم وەرزی هاتنی رەمەزانەدا کۆتایی بەجەنگ و ئاوارەیی و نەفەسی شۆڤێنی لەسەر گەلەکەمان بێت سەرەتای گەڕانەوەی برایەتی و پێکەوەژیان و ئاشتەوایی، ماف و داد وسەقامگیری بێت.

زیاتر: سڵاو بۆ دەستپێشخەران و پشتیوانانی ئەم پرۆسە گرنگە ، قۆناغی نوێ پیرۆز بێت لە هەمو لایەک.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا